سیمیۆنى باسی میسی دەکات

4/18/2019 3:57:00 PM 11119 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

دیگۆ پابلۆ سیمیۆنى راهێنەرى یانەى ئەتلەتیکۆ مەدریدى ئیسپانى و یاریزانى پێشوى هەڵبژاردەى ئەرژەنتین لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەى گۆڵ جیاوازى ئاستى مێسی لەگەڵ یانەو هەلبژاردەکەى دەخاتە ڕوو کە بەهۆى ئەرژەنتینەوە ئەو یاریزانە رەخنەى زۆرى ئاڕاستە دەکرێت.

سیمیۆنى لەبارەى مێسی لەگەڵ هەڵبژاردەى ئەرژەنتین ووتى.. مێسی توانیوێتى برەو بە تواناکانى بدات و ڕۆژ لە دواى ڕۆژ ئاستى لەگەڵ یانەى بەرشەلۆنە بەرەو پێش دەچێت، بەڵام ئەمە لەگەڵ ئەژەنتین نابینیت، لەبەر ئەوەى ئەو یاریزانە هاوکارى ناکرێت و یاریزانى باشى لەگەڵدا نیە کە لە هەلبژاردەکە پشتگیری بکات لە یاریگادا، واتە کێشەکە مێسی نیە.

لەبارەى شکستى مێسی لەگەل ئەرژەنتین، سیمیۆنى ووتى.. من رێزم هەیە بۆ هەموو ئەو کەسانەى کە باس لە خراپی مێسی دەکەن لەگەڵ ئەژەنتین، من واى نابینم مێسی خراپ بێت لە یاریکردنى بۆ ئەرژەنتین تەنها لەبەر ئەوەى جامى جیهانى لەگەڵ هەڵبژاردەکەى نەبردۆتەوە، ئەو هێشتا بەردەوامە لەگەڵ ئەرژەنتین و ئەو یاریزانێکى ناسروشتیە.

ئەو راهێنەرەى ئەتلەتیکۆ مەدرید ووتیشى.. ڕەخەنە گرتن لە مێسی لە جێى خۆیدا نیەو نادادپەروەرییە بەرامبەر ئەو یاریزانە، بە تایبەت بەراورد کردنى یاریی مێسی لە ئەرژەنتین و بەرشەلۆنە، بۆ مێسی بەرشەلۆنە جیایە لەگەڵ مێسی ئەرژەنتین؟ نەخێر جیا نیە، تەنها جیاوازیەکە ئەوەیە ئەو یاریزانە لە بەرشەلۆنە پشتگیرى دەکرێت و چەند یاریزانێک لە یاریگادا هاوکارى دەکەن، بەڵام ئەمە لە ئەرژەنتین نابینیت و ئەو کەش و هەوایەى بۆ دروست ناکرێت کە لەبەرشەلۆنە هەیەتى، ئەمەش تاوانى مێسی نیە، هەروەک چۆن رۆناڵدۆى پورتوگال ئایا هەمان رۆناڵدۆى یۆڤانتۆس و ڕیاڵ مەدریدە، یانەکان یاریزانەکان بەهێز دەکەن، ئەوەش شتێکى ئاساییە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP