رۆناڵدۆ بیر لەجێهێشتنى یۆڤانتۆس دەکاتەوە

4/18/2019 2:58:00 PM 28975 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

رۆژنامەکانى ئیتاڵیا ئاشکرایان کردوە کە دواى دەرچونى یانەى یۆڤانتۆس لە خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا لەسەر دەستى یانەى ئەیاکس ئەمستردامى هۆڵەندى، کرستیانۆ رۆناڵدۆى پورتوگالى بیر لە جێهێشتنى یانە ئیتاڵیەکە دەکاتەوە.

یانەى یۆڤانتۆس لە قۆناغى چارەکى کۆتایی خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا و لە یاریگاى خۆیدا بە یانەى ئەیاکس دۆڕاو لە ئەنجامێکى چاوەڕوان نەکراودا ماڵئاواى لە پاڵەوانێتیەکە کرد.

ئەم شکستەیەى یانەکە لە چامپیۆنس لیگ کاریگەرى خراپ لەسەر یانەکە جێدەهێڵێت و پشکەکانى ئەو یانەیە لەبۆرسەکانى ئەوروپادا ڕوو لە دابەزین دەکات، ئەمەش وا دەکات کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بیر لە رۆیشتن بکاتەوەو ڕوو لە یانەکەى دیکە بکات بۆ یاریکردن.

رۆژنامەى (لا ریبۆبلیکا)ى ئیتاڵى ئاشکرایکردوە.. یاریزانە پورتوگالیەکە بڕیاریداوە بۆ ماوەى یەک وەرزى دیکە لەگەڵ یۆڤانتۆس بەردەوام بێت و لەهاوینى 2020 بڕیارى کۆتایی دەدات لە بارەى مانەوەى لەیۆڤانتۆس و بڕیارەکەش پەیوەستە بە ئەنجامى یانەکەوە لە چامپیۆنس لیگى وەرزى داهاتوو، چونکە ئەو یاریزانە نیازى نیە تا کۆتایی گرێبەستەکەى کە هاوینى ساڵى 2022 دێت بەردەوام بێت.

رۆناڵدۆ لە هاوینى ڕابردوو لە یانەى ریاڵ مەدریدەوە پەیوەندى بە یانەى یۆڤانتۆسەوە کرد بە بڕى 100 ملیۆن یۆرۆو لە سێ ساڵى رابردوو ئەو یاریزانە لەگەڵ ریاڵ مەدرید سێ نازناوى چامپیۆنس لیگى بەدەستهێنا.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP