گۆلێت باسی شکستەکانى گواردیۆلا دەکاتلەچامپیۆنس لیگ

4/18/2019 2:08:00 PM 6329 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە یارییەکانى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا و لە یاریی گەڕانەوەى قۆناغى چارەکى کۆتایی ئەو پاڵەوانێتیە یانەى مانچستەر سیتى لە یاریگاى خۆیدا میواندارى یانەى تۆتنهامى کردو یارییەکەشى بە ئەنجامى (٤-٣) گۆڵ لێبردەوە، بەڵام بە ئەنجامى هەردوو یارییەکە مانچستەر سیتى ماڵئاواى لە پڵەوانێتیەکە کرد.

گۆڵێتى یاریزانى پێشوى یانەى میلانى ئیتاڵى و ئەستێرەى یارییەکانى چامپیۆنس لیگ لە رابردوودا هۆکارى شکستى گواردیۆلا ئاشکرا دەکات و دەڵێت.. زۆر بەسادەى نەبونى مێسی هۆکارى شکستەکانى گواردیۆلایە لە یارییەکانى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا.

گۆلێت ووتیشى .. لەچامپیۆنس لیگ گواردیۆلا مێسی لەگەڵ نیە تا جیاوازى بۆ دروست بکات، لەگەڵ بایرن نزیک بوو لە نازناوەکە، بەڵام دواجار بەهۆى نەبونى مێسیەوە نەیتوانى بگات بە نازناوەکە، ئەمەش زۆر بە سادەى بەهۆى نەبونى مێسیەوەیە.

لە کۆتاییدا ئەو یاریزانە هۆڵەندیە وتى.. گواردیۆلا ناتوانێت تیمێک بە تەواوى بکڕێت، چونکە ئەو کاتێک لە بەرشەلۆنە بوو باشترین تیمکى جیهانى لەبەر دەست بوو ، تیمێک کە ریکارد بونیادى نابوو ئەستێرەیەکى وەک مێسی تیا دەرکەوت بوو.

گواردیۆلا دواى رۆیشتنى لە یانەى بەرشەلۆنە بووە راهێنەرى بایرن میونشن و 2014  بە ریاڵ مەدرید دۆرا و 2015 بە بەرشەلۆنە دۆرا و دەرکراو 2016  بە ئەتلەتیکۆمەدرید دۆرا، لەو کاتەوەى بۆتە ڕاهێنەرى یانەى مانچستەر سیتى 2017 بە مۆناکۆ دۆراوەو 2018 بە لیڤەرپوڵ دۆراو ئەمساڵیش تۆتنهام لە پاڵەوانێتیەکە دوورى خستۆتەوە، هەچەندە پێشتر ئەو ڕاهێنەرە دووجار لەگەڵ بەرشەلۆنە نازناوى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپاى بەدەستهێناوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP