فێرگسۆن لەبارەی مێسییەوە قسە دەكات

4/17/2019 6:34:00 PM 44493 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

سێر ئەلێكس فێرگسۆنی راهێنەری پێشووی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی دوای شكستی یانەی مانچستەر یونایتد لەبەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە باسی لە مێسی كردو ئەو یاریزانەی بە بێ وێنە لەقەڵەمدا.

فێرگسۆن كە گەشتی بەرشەلۆنەی كردبوو لەگەڵ مانچستەریونایتد دوای یارییەكە لەلێدوانێكیدا ووتی.. بەراستی ئەوەی مێسی پێشكەشی دەكات چێژ بەخش ونایابە، ئەو باشترین یاریزانی تۆپی پێیەو باشترین یاریزانە لەمێژووی تۆپی پێ دا.

ئەو راهێنەری پێشوی یانەی مانچستەریونایتد ووتیشی.. دەساڵ بەر لە ئێستا ئەو یاریزانەم بینی و لەسەرەتای گەشەكردن و هەنگاو نانی بوو بۆ باشترین یاریزانی جیهان، بەڵام ئێستا ئیتر ئەو یاریزانە بۆتە باشترین و لە مێژووشدا باشترینەو هاوشێوەی نیە.

پێشتر فێرگسۆن بۆ ماوەیەكی زۆر راهێنەری كریستیانۆ رۆناڵدۆ بوو وە لەگەڵ ئەو یاریزانە چەندین نازناویان بەدەستهێناوە، بەڵام لە دیاریكردنی باشترین یاریزانی میژوودا سێر پشت لە رۆناڵدۆ دەكات.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP