ڤیدۆ.. بەرشەلۆنە لە مانچستەر یونایتدی بردەوە

4/17/2019 12:16:00 AM 4869 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەیاریی گەرانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای كامپ نۆ میوانداری یانەی مانچستەر یونایتدی كرد.

 

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەوە یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە بە ئاستێكی بەرز دەركەوتن و لە خولەكی (16) مێسی گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەكەی تۆمار كرد، دوای تەنها چوار خولەك لەم گۆڵە میسی گۆڵی دووەمی بۆ یانەی بەرشەلۆنە تۆمار كردو نیوەی یە كەمی یارییەكە بەو ئەنجامە كۆتایی هات.

 

لەنیوەی دووەمی یارییەكە یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە بە هەمان ئاست دەركەوتن و لە ئەنجامی هێرشەكانیان یاریزانی بەرزایلی كۆتینیۆ لە خولەكی (61)ی یارییەكەدا گۆڵی سێیەمی بۆ یانەكەی تۆمار كردو یارییەكەشیان بەسێ گۆڵی بێ بەرامبەر بردەوە.

 

بە ئەنجامی هەردوو یارییەكە بەرشەلۆنە دوو سەركەوتنی تۆمار كردو مێسی و هاوڕێكانی خۆیان گەیاندە چوارگۆشەی زێڕین و چاوەڕێی براوەی یارییەكەی لێڤەرپوڵ و پۆرتۆ دەكەن.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP