ڤیدۆ.. ئارسناڵ سەركەوتنێكی بەنرخی تۆماركرد

4/16/2019 12:31:00 AM 1646 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە دواهەمین یاریی یارییەكانی هەفتەی 34ی خولی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی واتفۆرد لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا میوانداری یانەی ئارسناڵی كرد.

 

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەو لە خولەكی 10 ئۆبامیانگ گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی ئارسناڵ تۆمار كردو دوای تەنها یەك خولەك لەم گۆڵی ترۆیی دینی یاریزانی یانەی واتفۆرد بە كارتی سوور كرایە دەرەوەی یاریگا و نیوەی یەكەمی یارییەكە بە پێشكەوتنی یانەی میوان كۆتایی هات بە گۆڵێكی بێ وەڵام.

 

لە نیوەی دووەمی یارییەكە هەرچەندە یاریزانانی یانەی واتفۆرد هەوڵی یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكەیان دەدا و یاریزانانی ئارسناڵیش دەیانویست بە تۆمار كردنی گۆڵێكی دیكە ئەنجامەكە لەبەرژەوەندی خۆیان یەكلا بكەنەوە، بەڵام هیچ كامیان سەركەوتو نەبون یارییەكە بە گۆڵێكی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی گەنەرز كۆتایی هات.

 

بەم بردنەوەیەش یانەی ئارسناڵ بە كۆكردنەوەی (66) خاڵ ریزبەندی چوارەمی یانەكانی پریمەرلیگی گرتوە.


نیشانەکردن :

#ئارسناڵ #پریمه‌رلیگ

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP