ڤیدۆ.. لیگانێس و ریاڵ مەدرید بەرامبەر بوون

4/16/2019 12:12:00 AM 1737 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەمیانەی یارییەكانی هەفتەی 32ی خولی یانەكانی ئیسپانیاو لە دواهەمین یاریی ئەو هەفتەیە یانەی لیگانێس لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی كرد.

 

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا یانەی خاوەن یاریگا بە گۆڵێك پێش كەوت و لەدواین خولەك یاریزانی یانەی لیگانێس جۆناسان سیلڤا گۆڵی پێشكەوتنی تۆمار كرد.

 

لەنیوەی دووەمی یارییەكەدا یاریزانانی یانەی ریاڵ مەدرید لە هێرش كردنە سەر گۆڵی یانەی خاوەن یاریگا بەردەوام بوون لە پێناو یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكەدا و لە ئاكامی ئەو هێرشانەو لە خولەكی (51) كەریم بەنزیما گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەكەی تۆمار كردەوەو یارییەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردوو یانە كۆتایی هات.

 

بەم ئەنجامەش یانەی ریاڵ مەدرید بە كۆكردنەوەی (61) ڕیزبەندی سێیەمی یانەكانی لالیگای گرتوە.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP