کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانى ڤاڵڤێردى

4/15/2019 6:28:00 PM 2499 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەچوارچێوەى یارییەکانى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا و لە یارییەکانى قۆناغى چارەکى کۆتایی ئەو پاڵەوانێتیەو لە یاریی گەڕانەوەدا یانەى بەرشەلۆنە بەرامبەر یانەى مانچستەر یونایتد یاریی دەکات.

پێش ئەنجامدانى یارییەکەو لە کۆنگرییەکى رۆژنامەوانیدا راهێنەرەکەى بەرشەلۆنە ووتى.. یارییەکەمان بەرامبەر مانچستەر یونایتد ئاسان نیەو پێویستە هەوڵى تەواو بدەین، من نازانم ئەو یانەیە بە چ شێوازێک یاریی دەکات، بەڵام ئەوە دەزانم کە ئەو یانەیە سێ جار لە دەرەوەى یاریگاى خۆیان ئەنجامى زۆر باشیان بەدەستهێناوە، بۆیە پێویستە زۆر بە ووریاییەوە مامەڵە لەگەڵ یارییەکەدا بکەین.

راهێنەرەکەى بەرشەلۆنە باسى لەوەش کرد.. تا ئێستا یارییەکە بە سودى ئێمە کۆتایی نەهاتوەو هیچ گرنتیەک نیە بۆ سەرکەوتنمان، پێویستە زۆر بەباشى خۆمان ئامادە بکەین بۆ یارییەکەو نابێت بهێڵین بەهێرشی هەڵگەراوە یاریی بکەن و دەبێت هەر لەسەرەتایی یارییەکەوە فشار بخەینە سەریان، چونکە ئەو یانەیە خاوەنى چەندین ئەستێرەیەو ئەگەر بواریان پێ بدەین ئەوا شکست دەهێنین لە یارییەکە، ئێمە رێزی مانچستەر یونایتد دەگرین، بەڵام دەبێت ئەوەش بزانن کە یاریزانەکانمان دەچینە یاریگاوە بۆ ئەوەى بونی خۆمان بسەلمێنین و هاندەرانمان دڵنیا بکەینەوە لە گەیشتن بە قۆناغى داهاتوو وە دڵخۆشیان بکەین.

ڤاڵڤێردى ووتیشى..  گەڕانەوەى دێمبڵی بۆ یانەکەمان گرنگى خۆى دەبێت، بەڵام  تا ئێستا بڕیارم نەداوە لە کام خولەکى یارییەکە بەشدارى پێبکەم، مێسیش بە تەواوى بۆ رکابەرییەکە ئامادەیەو هیچ کێشەیەکى نیە، شتیگن یەکێکە کۆڵەکە سەرەکییەکانى یانەکە و تواناکانى ئەو گۆڵپارێزە سەرسامم دەکات.

لە کۆتایدا ڕاهێنەرەکەى بەرشەلۆنە ووتى.. ئێمە باش دەزانین کە یارییەکە قورسە و چاوەرێی رکابەریەکى گەورە دەکەین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هیچ ترسێکمان نیە و ورەیەکی بەرزمان هەیە بۆ ئەوەى ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەین و ئەنجامێکى گەورە تۆمار بکەین.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP