زیدان 19 یاریزانى بانگهێشتکردوە

4/15/2019 4:35:00 PM 4085 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەمیانەى یارییەکانى هەفتەى 32ى خولى یانەکانى ئیسپانیا ئەمشەو یانەى ریاڵ مەدرید دەبێتە میوانى یانەى لیگانێس و بۆ ئەو مەبەستەش زیدانى راهێنەر لیستى یاریزانە بانگهێشتکراوەکانى ئاشکرا کرد.

راهێنەرى یانەى ریاڵ مەدرید بۆ ئەم یارییە 19 یاریزانى بانگهێشتى یارییەکە کردوەو لەبەرامبەردا حەوت یاریزانى بە هۆکارى جیاواز لە پێکهاتەى یانەکە دوورخستۆتەوە.

بەهۆى پێکانەوە ڤینیسیۆس و رامۆس و کرۆس و تیبۆکۆرتوا دوور خراونەتەوەو جارێکى دیکەش مارکۆس یۆرێنتى ناوى لە پێکهاتەکەدا نیەو بەهۆکارى هونەریش ریگۆلۆن و ئیبراهیم دیاز و ماریانۆ دیاز لە پێکهاتەى یانەى ریاڵ مەدرید لەلایەن راهێنەرى یانەکە دوورخراونەتەوە.

لیستى یاریزانە بانگهێشتکراوەکان.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP