بایرن میونشن دورکەوتنەوەى نۆیەرى ڕاگەیاند

4/15/2019 3:49:00 PM 1391 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەى بایرن میونشى ئەڵمانى ئەمڕۆ لە پێگەى تایبەتى خۆى ئاشکرایکرد کە مانیۆل نۆیەرى گۆڵپارێزى یانەکەیان بەهۆى پێکانەوە لە یارییەکانى داهاتووى یانەکە دوور دەکەوێتەوە، کە لە یاریی یانەکە بەرامبەر دۆسڵدۆرف دووچارى پێکان بوو کە تێیدا یانە پاڤارییەکەش یارییەکەى بە ئەنجامى (4-1) گۆڵ بردەوە.

یانەى بایرن بە شێوەیەکى فەرمى کاتى دوورکەوتنەوەى ئەو گۆڵپارێزەى ئاشکراکردو رایگەیاندوە کە نۆیەر بۆ ماوەى دوو هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوەو ناتوانێت بەشدارى یارییەکانى یانەکە بکات لەو ماوەیەدا، ئەمەش لە کاتێکدایە کە یانە پاڤارییەکە لە کێبرکێی توندایە لە پێناو یەکلایکردنەوەى نازناوى ئەم وەرزەى بۆندس لیگا لەگەڵ یانەى بروسیا دۆرتمۆند.


ئیدارەى یانەکەش ئاشکرایکردوە کە لەهەمان یاریدا هۆمێلز دووچارى پێکان بوەو پێدەچێت هەفتەیەک لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە.

لە ئێستادا یانەى بایرن میونشن بەکۆکردنەوەى 67 خاڵ ڕیزبەندى یەکەمى یانەکانى ئەڵمانیایەو یانەى بڕوسیا دۆرتمۆندیش بە کۆکردنەوەى 66 خاڵ ڕیزبەندى دووەمى یانەکانى ئەڵمانیاى گرتوە بە جیاوازى یەک خاڵ لەگەڵ یانەى پێشەنگدا.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP