ئالێگری یاریزانانى ئەیاکس شۆک دەکات

4/15/2019 2:47:00 PM 5189 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەمیانەى یارییەکانى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا و لە یاریی گەڕانەوەى قۆناغى چارەکى کۆتایی ئەو پاڵەوانێتیە بڕیارە سبەى یانەى یۆڤانتۆس لە یاریگاى خۆیدا ڕوبەڕوى یانەى ئەیاکس ئەمستردام بێتەوە.

رۆژنامەى لاستامپاى ئیتاڵى ئاشکرای کردوە کە ئالێگرى راهێنەرى یانەى یۆڤانتۆس بۆ یارییەکەى سبەى پلانێک جێبەجێ دەکات کە هاوشێوەى پلانەکانى ئەیاکسە کە پشت بە یاریزانى لاو دەبەستن و سوپرایزێکى نوێی بۆ ئەو یانەیە هەیە.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردوە کە بۆ یارییەکەیان بەرامبەر یانەى ئەیاکس ئالێگرى بریاریداوە پشت بە یاریزانى لاوى یانەکەى مۆیس کین ببەستێت و لە هێڵی هێرشبردنى یانەکە بە شێوەیەکى سەرەکى بەشدارى پێبکات.

رۆژنامەکە لە کۆتاییدا ئاشکرایکردوە کە راهێنەرەکەى یۆڤانتۆس بۆ یارییەکە بە شێوەیەکى سەرەکى پشت کین دەبەستێت لە جێگەى مانزۆکیچ و هێرشبەرە کرواتیەکەی لە پێکهاتەى سەرەکى دوورخستۆتەوە، ئالێگرى لە هێڵی پێشەوە پشت بە رۆناڵدۆو بێرناندێسکى و کین دەبەستێت و یاریی پێشووى هەردوو یانە بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هاتبوو.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP