بەرشەلۆنە 30 یارییە لە كامپ نۆ نەدۆڕاوە

4/15/2019 12:01:00 PM 2425 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەمیانەی یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە قۆناغی چارەكی كۆتایی بڕیارە یانەی بەرشەلۆنە سبەی لە یاریگای خۆیداو لە یاریی گەڕانەوەدا میوانداری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بكات.

رۆژنامەی سپۆرت ئاشكرایكردوە.. كە یانەی بەرشەلۆنە چانسی سەركەوتنی زیاترە لە یانەی مانچستەریونایتد، چونكە یانە كەتەلۆنییەكە ماوەی 30 یارییە لە پاڵەوانێتی چامپیۆنس لیگ لە یاریگای خۆیدا شكستی نەهێناوەو لەگەڵ ئەوەشدا یاریی چونی لە یانەی مانچستەریونایتد لە نێو ئۆڵترافۆرد بردەوە بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر.

لەدواین 30 یاریدا بەرشەلۆنە لە یاریگای كامپ نۆ 27 یاریی بردۆتەوەو تەنها سێ یاریی بەرامبەر بووە، توانیویانە 93 گۆڵ تۆمار بكەن كە بەتێكرا بۆ هەر یارییەك 3.1 گۆڵ دەكات بۆ هەر یارییەك.

یانە كەتەلۆنییەكە لە 22 یاریدا بە جیاوازی دوو گۆڵ یارییەكەی بردۆتەوە لەو یانانەی ڕوبەڕویان بۆتەوە، گەورەترین بردنەوەی (7-1) بوە لە یانەی سەلتیك سكۆتلەندی لە 13ی سێبتەمبەری 2016 .

رۆژنامەكە باس لەوە دەكات كە بەو ئەنجامانەی یانەی بەرشەلۆنە لە مێژووی 30 یاریی ڕابردویدا تۆماری كردوە ئەگەری سەركەوتنی زیاترە بۆ قۆناغی نیوەی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا. 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP