ڤیدۆ .. لێڤەرپوڵ لە چێڵسی بردەوە
4/14/2019 8:15:00 PM 3710 جار خوێندراوەتەوە
خەندان سپۆرت
لەمیانەی یارییەكانی هەفتەی 34ی خولی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی لێڤەرپوڵ لە یاریگای خۆیدا میەوانداری یانەی چێڵسی كرد.
نیوەی یەكەمی یارییەكە بە گۆڵ كۆتایی هات هەرچەندە یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵی زۆریاندا بۆ تۆماركردنی گۆڵ بەڵام بێ سوود بوو.
لە نیوەی دووەمی یارییەكە یانەی لێڤەرپوڵ باشتر بینراو بە سوود وەرگرتنی لە یاریگاو هاندەرانی خۆی توانیان دوو گۆڵ لە رێگەی (سیدۆ مانی و محمد سەڵاح) تۆمار بكەن لە خولەكەكانی (51 و 53)ی یارییەكەدا.
بەم بردنەوەیەش یانەی لێڤەرپوڵ گەڕاییەوە پێشەنگی خولەكەو بە كۆكردنەوەی (85) خاڵ ڕیزبەندی یەكەمی یانەكانی پریمەرلیگی گرتوە.