ڤیدۆ.. مانچستەرسیتی سەركەوتنی تۆماركرد

4/14/2019 7:27:00 PM 1465 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەمیانەی یارییەكانی ئەم هەفتەیەی خولی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی كریستاڵ پاڵاس لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی مانچستەرسیتی كرد.

 

لەنیوەی یەكەمی یارییەكەو لە خولەكی (15) رەحیم سترلینگ گۆڵی پێشكەوتنی بۆ مانسیتی تۆماركرد، نیەوەی یەكەمی یارییەكە بە گۆڵێكی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.

 

لەنیوەی دووەمی یارییەكەو لە خولەكی (63) رەحیم سترلیگ گۆڵی دووەمی خۆی یانەی مانچستەرسیتی تۆماركرد، لەخولەكی (81)ی یارییەكەدا لوكا میلیفۆجیفیچ گۆڵێكی بۆ یانەی خاوەن یاریگا تۆماركرد، بەڵام گابرێل خیسۆس لەدواخولەكی یارییەكەدا گۆڵی سێیەمی بۆ یانەی مانچستەرسیتی تۆماركرد یارییەكەیان بە سێ گۆڵی بەرامبەر بە گۆڵێك بردەوە.

 

بەم بردنەوەیەش یانەی مانچستەر سیتی بە كۆكردنەوەی (83) خاڵ بە شیوەیەكی كاتی گەڕاییەوە پێشەنگی خولەكە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP