لێدوانى رۆژنامەوانى زیدان

4/14/2019 6:23:00 PM 5921 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە میانەى یارییەکانى هەفتەى 32ى خولى یانەکانى ئیسپانیا یانەى لیگانیس لە سەر یاریگاى خۆى سبەى دوو شەممە بەرامبەر یانەى ریاڵ مەدرید یاریی دەکات.

پێش یارییەکەو لە کۆنگرییەکى رۆژنامەوانیدا زیدان باسى لە یارییەکەو دواین دۆخى ڕیاڵ مەدرید کردوو ووتى.. سبەى بەرامبەر لیگانێس یاریی دەکەین و بۆ بردنەوە یاریی دەکەین و هەوڵى بەدەستهێنانى سێ خاڵى یارییەکە دەدەین، گۆڕانکارى لە پێکهاتەیەکە یانەکەشدا دەکەین، لیگانیس پێشر لە جامى شا ئێمەیان لە پاڵەوانێتیە دوورخستۆتەوەو دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ یارییەکە بکەین.

سەبارەت بە رۆناڵدۆ زیدان ووتى.. رۆناڵدۆ رۆیشتوەو یانەکەى جێهێشتوە، بەڵام هێنانى هیچ یاریزانێکى دیکە ناتوانێت جێگەەى رۆناڵدۆ پڕ بکاتەوەو ئەو نازناوەى ئەو یاریزانە بەدەستى هێناوە دووبارەى بکاتەوە.

پاشان راهێنەرەکەى ریاڵ مەدرید هاتە سەر باسکردنى یاریزانەکانى ووتى.. جۆنیۆر یاریزانێکى باشى یانەکەیەو بەدڵنیاییەوە دەمەوێت پێش کۆتاییهاتنى وەرزەکە بگەڕێتەوە بۆ لامان، کۆرتوا پێکانى هەیەو هەست بە باشى ناکات و ناتوانێت لەگەڵمان بەشدارى بکات، بەنزیما کێشوە نیە لەگەڵ یانەکەى بۆ یارییەکە ئامادەیە، چونکە هەمیشە یاریزانە باشەکان بەو جۆرەن و خۆیان لەگەل هەموو دۆخێکى یانەکەدا دەگونجێنن، ئیسکۆش یەکێکە لەو یاریزانانەى بەردەوام شتی نوێ پێشکەش دەکات.

پاشان زیدان ووتى.. حەوت یاریی لەبەردەماندا ماوە تاقیکردنەوەى جیاوازى تێدایە بۆمان و بەردەوام گۆڕانکارى لە پێکهاتەى یانەکە دەکەین.

لە کۆتایدا راهێنەرەکەى ریاڵ مەدردی ووتى.. ئێمە وەرزی داهاتوو هەموو یاریزانەکان ناگۆڕین، بەڵام بە دڵنیاییەوە یاریزانی نوێ دەهێنینە یانەکەوە، هەموو یاریزانەکانی ئێستاى یانەکەش شایستەى ئەوەن لەگەڵ ریاڵ مەدرید یاریی بکەن، ناوى هیچ یاریزانێکى یانەکە ناڵێم کە کۆتاى وەرز بڕیار لە مانەوەى یاخود دوورخستنەوەى دەدەین.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP