ڤیدۆ.. کچە یاریزانێکى فەرەنسی دووچارى پێکانێکى قورس بۆوە

4/14/2019 4:41:00 PM 10761 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

کچە یاریزانى فەرەنسی گایل کیچانکى دووچارى پێکانێکى سەخت هات، لە ڕکابەرییەکانى پاڵەوانێتى ئەوروپا بۆ بەرزکردنەوەى قورسایی لە شارى باتۆمى ووڵاتى جۆرجیا.

کیچانکى لەکاتى بەرزکردنەوەى کێشى 110 کیلۆگرام کە چوارەم جاری بوو هەوڵ بۆ بەرزکردنەوەى بدات لەسەرەتادا سەرکەوتوو بوو، بەڵام پاشان قورساییەکە بەسەریدا کەوت و یاریزانەکە لەنێو یاریگادا کەوت.

پاشان زۆر بە خێراى ئەو پاڵەوانە بۆ نەخۆشخانیەک گوێزراییەوە لە پێناو پشکنین و چارەسەر کردنى، پاشان پزیشکەکان ئاشکرایان کرد پێکانى ئەو یاریزانە بەهۆى دەرچونى ئانیشکى بوەو ئیکى باسک و قۆڵى پێچەوانەو بۆ دەرەوە دەرچوە.

پێشتر ئەم خانمە وەرزشکارە فەرەنسییە کێشى 110 کیلۆگرامى بەرز کردۆتەوەو لە ساڵى 2015 و خاوەنى ژمارەى پێوانەى بووە بە بەرزکردنەوەى 111 کلیۆگرام، بووە بە پاڵەوانى جیهان.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP