یۆڤیچ نایەوێت روو لە ئیسپانیا بکات

4/11/2019 4:00:00 PM 4313 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

هێرشەبەرى یانەى ئینتراخت فرانکفۆرتى ئەڵمانى لۆکا یۆڤیچى سڕبی هەردوو یانە گەورەکەى ئیسپانیا رەتدەکاتەوەو نایەوێت روو لە خولى یانەکانى ئیسپانیا بکات بۆ یاریکردن.

رۆژنامەى فرانکفۆرتەرى ئەڵمانى لە بارەى گواستنەوەى ئەو یاریزانە بۆ ئیسپانیا ئاشکرایکردوە.. کە ئەو هێرشبەرە سڕبیە سەرجەم ئەو گرێبەستانەى رەتکردۆتەوە کە پێشکەشى کروان و بیر لە رۆیشتن ناکاتەوە لە یانەکەى و هەوڵى ئەوە دەدات لە ریزەکانى یانە ئەڵمانییەکە لە یاریکردن بەردەوام بێت.

یۆڤیچ لەگەل ئەوەى ئامانجێکى گەورە بوو بۆ یانەکانى ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە بەڵام ئەو یاریزانە لە بارەى داهاتوییەوە خۆى یەکلا کردۆتەوەو ئامادە نیە ریزەکانى یانەکەى جێبێڵێت.

رۆژنامەکە ئەوەشى ئاشکرا کروە کە ئیدارەى یانە ئەڵمانیەکە لە خواست ئەو یاریزانە تێدەگەن و دەیانەوێت سوود لە هەڵوێستى یۆڤیچ ببین و بۆندەکەى نوێ بکەنەوەو لەگەڵ ئەوەشدا نرخى شکلاندنى گرێبەستەکەى هێندەى دیکە بەرز بکەنەوە.

یوڤیچی سێڕبی و ته‌مه‌نى 21 ساڵەو لە یارییەکانى ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ بۆندسلیگادا 17 گۆڵی هه‌یه‌ و له‌ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی گۆڵكارانه‌ و ئاستێكی به‌رزى لەگەڵ یانەکەى پێشکەش کردوەو بەهۆیەوە بۆتە جێگەى بایەخ لاى یانە بەهێزەکانى ئەوروپا.


نیشانەکردن :

#بەرشلۆنە #ریال مەدرید

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP