ڤیدۆ.. بەرشەلۆنە لەنێو ئۆڵترافۆرد سەركەوتنی تۆماركرد

4/11/2019 12:08:00 AM 3498 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەیارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە یاریی چونی قۆناغی چارەكی كۆتایی ئەو پاڵەوانێتیەدا یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی كرد.

 

نیوەی یەكەمی یارییەكە یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە بە ئاستێكی بەرز دەركەوتن و لە فشار خستنە سەر گۆڵی یانەی یانەی خاوەن یاریگا بەردەوام و بون لە ئەنجامی هێرشەكانیاندا لە خولەكی (12)ی یارییەكەدا (لوك شاو) بە هەڵە گۆڵێكی لە خۆیان تۆمار كردو نیوەی یەكەمی یارییەكە بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە بەرژەوەندی بەرشەلۆنە كۆتایی هات.

 

لە نیوەی دووەمی یارییەكەدا ئینگلیزەكان هەوڵی زۆریاندا بۆ یەكسان كردنەوەی ئەنجامەكەو چەندین هێرشیان كردە سەر گۆڵی یانەی میوان بەڵام بێ سود، نەیانتوانی لە ئەنجامی هێرشەكانیان گۆڵ تۆمار بكەن.

 

سەر ئەنجام یارییەكە بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لەبەرژەوەندی یانەی بەرشەلۆنە كۆتایی هات.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP