کوڕەکەى رۆناڵدۆینهۆ یەکەمین گرێبەستى پیشەگەرى ئەنجامدا

4/8/2019 5:09:00 PM 7072 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

جواو میندیسدۆى کوڕى یاریزانى بەتواناى بەرازیلى رۆناڵدینهۆ یەکەمین گریبەستى پیشەگەرى خۆى لە ژیانى وەرزشیدا ئەنجامدا.

کوڕەکەى رۆناڵدینهۆ بۆ ماوەى پێنج وەرز پەیوەندى بە لاوانى یانەى کرۆزیرۆى بەرازیلییەوە کردوەو یاریی بۆ تیمى خوار تەمەن چواردە ساڵانى ئەو یانەیە دەکات.

بەڕێوبەرى تۆپی پێى میلى بەرازیل ئەماریلدۆ ریبێرتۆ لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەى فەرمى یانەى کرۆزیرۆى بەرازیلى ووتى.. کوڕەکەى رۆناڵدینهۆ یەکێکە لە لاوە بەهرەمەندەکانى بەرازیل لەئێستادا، گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە بە دڵنیاییەوە سودى زۆر دەگەیەنێت بە یانە بەرازیلییەکە.

ریبێرتۆ ووتیشى.. ئەو لاوە خاوەنى باڵایەکى بەرزەو لە ئێستاوە توانایەکى جەستەى باشى هەیە و خاوەنى شێوازێکى هونەرى تایبەتەو دەتوانێت لە رێگەى کرۆزیرۆوە برەو بە تواناکانى بدات و زیاتر بەرەو پێش بچێت.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP