ڤیدۆ.. كەریم فریای ریاڵ مەدرید كەوت

4/6/2019 7:28:00 PM 3079 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەمیانەی یارییەكانی هەفتەی 31ی خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ئیباری كرد.

 

سەرەتا یانەی میوان دەست پێشخەری كرد لە تۆماركردنی گۆڵ و لە خولەكی (39) (مارك كاردۆنا) گۆڵی پێشكەوتنی تۆمار كردو نیوەی یەكەمی یارییەكە بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی ئیبار كرتایی هات.

 

بەڵام لەنیوەی دووەمی یارییەكە یاریزانانی ریاڵ مەدرید بە ئاستێكی جیاواز دەركەوتن و كەریم بەنزیما دوو گۆڵی بۆ یانەكەی تۆماركرد لە خولەكەكانی (59 و 81)ی یارییەكەدا، سەرئەنجام یارییەكە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لەبەرژەوەندی یانەی ریال مەدرید كۆتاییهات.

 

دوای بردنەوەی ئەم یارییە ریاڵ مەدرید بە كۆكردنەوەی (60) خاڵ ریزبەندی سێیەمی یانەكانی ئیسپانیای گرتوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP