کۆنەر هێرش دەکاتە سەر خێزانى حەبیب

4/4/2019 5:23:00 PM 19579 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

کۆنەر مکگریگۆرى یاریزانى  و پاڵەوانى یاریی هونەرە بەرگرییەکانى (mma)  جارێکى دیکە هێرش دەکاتەوە سەر رکابەرەکەى حەبیب گۆرماڤیدۆڤى روسی وئەمجارە لە پێناو توڕە کردنى ئەو یاریزانە هێرش دەکاتە سەر خێزانەکەى ئەو یاریزانە.

ئەم دوو یاریزانە ململانێى توند لە نێوانیاندا هەیە و ساڵى رابردوو لە یارییەکی (ufc)دا روبەروى یەکتر بونەوە حەبیب سەرکەوتنی بەسەر یاریزانە ئیرلەندییەکەدا تۆمار کرد و پێش روبەروبونەوەکەیان چەندین جا کۆنەر سوکایەتى گەورەى بە و یاریزان و کەس و کارەکەى کرد.

کۆنەر جارێکى دیکە هێرشی کردۆتەوە سەر ئەو یاریزانەو وێنەیەکى حەبیب و هاوژینەکەى پۆست کردوەو نوسیویەتى هاوژینەکەو وەکو خاولى وایە، ئەم سوکایەتیپێکردنە بەهۆى ئەوەیە کە هاوژینەکەى حەبیب باڵا پۆشە.



دواى ئەو پۆستە کۆنەر دووچارى رەخنەیەکى زۆر بۆوەو فشارى لەسەر دروست کرا و بە ناچارى پۆستەکەى سڕییەوە.

لەوەڵامیشدا حەبیب پێی وتت.. تۆکەسێکى دەستدرێژى سێکسی دەکەیتە سەر خانمان، پێویست ناکات هیچی دیکە لەبارەتەوە بوترێت، تۆ کەسێکى دەستدرێژیکەریت و هیچ بەهایەکى خانمانت لانیە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP