مۆرینیۆ راهێنەرایەتى هەڵبژاردەیەک ڕەتدەکاتەوە

4/2/2019 3:10:00 PM 1924 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راهێنەرى پێشوى یانەى مانچستەریونایتدى ئینگلیزى جۆزێ مۆرینیۆ راهێنەرایەتى کردنى هەڵبژاردەى پورتوگال رەتدەکاتەوەو نیازى نیە ببێتە راهێنەرى هەڵبژاردەى ووڵاتەکەى.

رۆژنامەى مارکا لێدوانێکى مۆرینیۆى بڵاوکردۆتەوە کە دەلێت .. پێش ئەوەى واز لە کارى راهێنەرایەتى بهێنم دەمەوێت ببمە راهێنەرى هەڵبژاردەى پورتوگال، بەڵام لە ئێستادا زۆر زووە بۆ وەرگرتنى ئەو ئەرکەو نامەوێت بەم نزیکانە واز لە کارى راهێنەرایەتى کردن بهێنم.

مۆرینیۆ لە درێژەى قسەکانیدا دەڵێت.. با سانتۆسی راهێنەرى هەڵبژاردەی پورتوگال هەست بە دو دڵى نەکات و بە ئاسودەى کارەکانى خۆى ئەنجام بدات، چونکە من نیازم نیە بەمنزیکانە ئەرکى راهێنەرایەتى کردنى هەڵبژاردەکە وەربگرم.

لەگەڵ ئەوەى ئەو راهێنەرە ماوەى چەند مانگێکە لە یاریگاکان دوور کەوتۆتەوە، بەڵام تا ئێستا ئاشکرا نیە کە هاوینى داهاتوو لە کام یانەوە دەگەرێتەوە بۆ کارى راهێنەرایەتى کردن.


نیشانەکردن :

#مۆرینیۆ

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP