ئالێگرى ترس دەخاتە دڵى هاندەرانى یۆڤانتۆس

4/1/2019 4:47:00 PM 5053 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەئێستادا کرستیانۆ رۆناڵدۆ بەهۆى ئەو پێکانەى دووچارى بووە لە یاریی هەڵبژاردەکەى نەیتوانیوە تائێستا دەست بە راهێنان بکاتەوە لەگەڵ یانەکەى و تەنها چەند جوڵەیەک بە بێ تۆپ ئەنجام دەدات.

راهێنەرى یانەى یۆڤانتۆ ماسیمیلیانۆ ئالێگرى لەلێدوانێکى رۆژنامەوانیدا لەبارەى دواین قۆناغى چارەسەرییەکانى رۆناڵدۆ ووتى.. رۆناڵدۆ بەدۆخێکى سەختدا تێدەپەڕێت و پێویستى بە وەرگرتنى پشوو هەیە لە پێناو چاکبونەوەى پێکانەکەى و تواناى بەشداریکردنى راهێنانەکانى یانەکەى نیە، بەڵام دەبێت بەهێمنى کار بکەین لە پێناو گەرانەوەى تواناى جەستەى و بەشدارى کردنى لە یارییەکانى قۆناغى داهاتووى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا.

لەدرێژەى لێدوانەکەیدا ئالێگرى ووتى.. هیوادارین رۆناڵدۆ بتوانێت بەشداریمان لەگەڵ بکات لە یارییەکانى قۆناغى داهاتوو چامپیۆنس لیگ بەرامبەر یانەى ئەیاکس ئەمستردام، بەڵام زەحمەتە رۆناڵدۆ تواناى بەشداریکردنى هەبێت.

رۆناڵدۆ لە قۆناغى دوەمى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا هۆکاری سەرەکى بوو بۆ گەیشتنى یانەى یۆڤانتۆس بە قۆناغى چارەکى کۆتایی چامپیۆنس لیگ و لەئێستاشدا دەنگۆى یاریی نەکردنى رۆناڵدۆ لە یاریی چونى بەرامبەر ئەیاکس تا رادەیەک یەکلا بۆتەوەو تیمى پزیشکى یۆڤانتۆس کار بۆ ئەوە دەکەن بۆ یاریی گەرانەوە هەوڵى چاکبونەوەى ئەو یاریزانە لە پێکانەکەى بدەن.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP