رۆناڵدۆ یەکەمین جوڵەى دەستپێکرد

3/31/2019 5:16:00 PM 3535 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەپێناو چارەسەرکردنى پێکانەکەى خۆئامادەکرن بۆ یارییەکانى قۆناغى چارەکى کۆتایی خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەستکرد بەیەکەمین جوڵەو خۆئامادەکردن بۆ جێبەجێکردنى پرۆگرامەکەى.

رۆژنامەى تۆتۆ سپۆرتى ئیتاڵە لە هەوالێکیدا ئاشکرایکردوە.. کە هێرشبەرى یانەى یۆڤانتۆس ئەمرۆ دەستی کردوە بە جێبەجێ کردنی پرۆگرامی چاکبونەوەو خۆئامادەکردنى بۆ یاریکردن، کە پرۆگرامەکە بەجوڵە بەبێ تۆپ و راکردنی هێواش دەست پێدەکات بۆ ئەوەى فشار نەچێتە سەر ماسولکەکانى.
 
رۆژنامەکە باس لەوەش دەکات کە هەموو جوڵەکان و شێوازى راهێنانەکانى ئەو یاریزانە بە وردى چاودێرى دەکرێت لەلایەن پزیشکى تایبەتى یانەکەوە، لە پێناو پاراستنى ئەو یاریزانەو بەدورگرتنى لە سەرهەڵدانەوەى پێکانەکەى.

بەشداری کردنی رۆناڵدۆ  لەسێ یاریی داهاتووى یانەکە یەکلابۆتەوە کە ناتوانێت یاریی بکات، واتە یاریی یەکەمى یۆڤانتۆس بەرامبەر ئەیاکس گومان هەیە لە بەشدارى کردنى ئەو یاریزانەو هەموو هەوڵى پزیشکەکانى یانەکە بۆ ئەوەیە ئەو یاریزانە بۆ یاریی گەرانەوە بەرامبەر ئەیاکس ئامادە بکەن و تواناى یاریکردنى هەبێت.


نیشانەکردن :

#رۆناڵدۆ #یۆڤانتۆس

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP