نهێنیەکى نوێ لە بارەى سالاوە ئاشکرابوو

3/30/2019 5:16:00 PM 9930 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

سالاى یاریزانى یانەى نانتى فەرەنسى کە پەیوەندى بە یانەى کاردیف سیتى بەریتانیەوە کردبوو لە گەشتێکى لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا بۆ پەیوەندى کردنى بە یانە نوێکەوەیەوە فرۆکەکەى کەوتە خوارەوەو دواى ماوەیەکى زۆر لە گەران و پشکنین ئینجا ئەو یاریزانە جەستەکەى بە بەستویی لە نێو دەریادا دۆزراییەوە.

لەنوێترین بەدواداچوندا رۆژنامەکانى ئینگلتەرا ئاشکرایان کردوە.. کە کاپتنى فرۆکەکە مۆڵەتى هەستاندنى فرۆکەى نەبوەو بەهۆى ڕەنگ کوێرییەوە مۆڵەتەکەى لێسەندراوەتەوە، واتا رۆژنامەکان ئاشکرای دەکەن کە کاپتنى فرۆکەکە هۆکارى سەرەکى ئەو روداوە نەخوازراوەیە کە تێیدا خۆیشى و ئیمیلیانۆ سالای  تیاچوون.

پێشتر یەکێک لە نزیکترین هاوڕێکانى ئەو یاریزانە ئاشکرایکرد.. کە بەرێوەبەرى کارەکانى ئەو یاریزانە تاوانبارى سەرەکیە لە تیاچونى سالا، چونکە پەلەى لەو یاریزانە کردوە بۆ ئەوەى خۆى بگەیەنێتە بەریتانیا لە کاتێکدا سالا ویستى ئەوەى نەبوە سوارى فرۆکەکە بێت بەهۆى نەگونجاوى فرۆکەکەوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP