کۆنەر بڕیارێکى چاوەڕوان نەکراویدا

3/26/2019 2:22:00 PM 7487 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئەستێرەى یارییە هونەرە بەرگرییەکانى جیهان و پاڵەوان لە یاریی (ufc) بۆ کێشى مام ناوەند کۆنەر مەکگریگۆرى ئیرلەندى بە شێوەیەکى فەرمى وازهێنانى خۆى لە یارییەکانى پاڵەوانێتی  (mma) ڕاگەیاند.

لە پێگەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر کۆنەر نوسیویەتى.. سڵاو هاوڕێیان، بڕیارێکى خێراو بەپەلەمدا، بەشێوەیەکى فەرمى ئاشکرای دەکەم کەوازم لە یارییەکانى هونەرە بەرگرییە جۆراوجۆرەکان هێناوە.

کۆنەر نوسیویەتى.. هیواى سەرکەوتن بۆ تەواوى ئەو هاوڕێکانەم دەخوازم کە ئەمجۆرە وەرزشە دەکەن.

دواین یاریی کۆنەر مەکگریگۆر بەرامبەر حمید نۆرماگیمیدۆڤى ڕوسی بوو کە لە یاریی (229 ufc) ڕوبەڕوى یەکتر بونەوەو یاریزانە ڕوسیەکە لەیارییکەدا ئاستێکى بەرزى پێشکەش کردو کۆنەریش خۆى بەدەستەوەدا.

هەواڵى وازهێنانى ئەم وەرزشکارە چاوەڕوان نەکراو بوو بۆ هاندەرانى وەرزشی یارییەکانى هونەرە بەرگرییەکان، چونکە بەم دواییە زۆر باس لەوە دەکرا کە جارێکى دیکە دەبێت کۆنەر و حبیب بەرامبەر یەکتر یاریی بکەنەوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP