ڕۆماریۆ.. رۆناڵدۆ یەکێکە لە باشترین پێنج یاریزانانى مێژوو

3/25/2019 6:35:00 PM 6997 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

رۆماریۆى ئەستێرەى پێشوى هەڵبژاردەى بەرازیل پێی وایە کە کرستیانۆ رۆناڵدۆى پورتوگالى و یاریزانى یانەى یۆڤانتۆس یەکێکە لە باشترین پێنج یاریزانانى تۆپی پێ لە مێژودا.

رۆماریۆى تەمەن 53 ساڵ دەلێت گەر لەم سەردەمەدا یاریم بکردایە بە دڵنیایەوە ئارەزوم دەکرد لە تەنیشت مێسی لە یاریگادا یاریم بکردایە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا رۆناڵدۆ یەکێکە لە باشترینەکانى مێژووى تۆپی پێ.

لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەى مارکا ئەو ئەستێرە بەرازیلە ووتى.. میسیم زۆر خۆش دەوێت، چونکە یاریزانێکى مەزن و بە توانایەو لە یاریگا زۆر بەباشى دەردەکەوێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دان بەوەدا دەنێم کەرۆناڵدۆى پورتوگالى لە مێژوى تۆپی پێدا لە پێنج یاریزانە سەرەتاکەیەو یەکێکە لە باشترینەکانى تۆپی پێ.

رۆماریۆ ووتیشى.. گەر سەرپشکم بکەن لە هەڵبژاردنێک لە نێوان مێسی و ڕۆناڵدۆ بە دڵنیاییەوە مێسی هەڵدەبژێرم، چونکە ئەو یاریزانە لە روى هونەرییەوە توانایەکى سەر سوڕهێنەرى هەیە و رۆناڵدۆش یەکێکە لەو یاریزانانەى بەردەوام هەوڵ دەدات و پارێزگارى لە تواناکانى خۆى دەکات.

لە کۆتایدا رۆماریۆ ووتى.. میسی سەرنجێکى وردى هەیە لە یاریگادا و ئینکارى لە تواناکانى ناکرێت، بە ئاشکرا ئەنجامى کارەکانى ئەو یاریزانەمان بینوە لە یاریگادا.


نیشانەکردن :

#رۆناڵدۆ #مێسی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP