مۆرینیۆ نزیکە لە یانەیەکى گەورە

3/25/2019 3:43:00 PM 7808 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەگەڵ ئەوەى تا ئێستا دیارنیە کە جۆزێ مۆرینیۆى پورتوگالى و راهێنەرى  پێشوى یانەى مانچستەر یونایتد پەیوەندى بە کام یانەوە دەکات، بەڵام ئەو راهێنەرە ئاشکرایکروە کە لەسەرەتاى وەرزى نوێ وە جارێکى دیکە دەگەرێتەوە نێو رکابەرییەکانى تۆپی پێ.

سەرچاوەکانى هەوال باس لەوە دەکەن کە لە ئێستادا ئەو راهێنەرە پورتوگالیە نێوانى لەگەڵ ناسڕ خلێفس سەرۆکى یانەى پاریس سانجێرمان زۆر باشەو هەر بەهۆى ئەو پەیوەندیەشەوە بوە کە ئەو راهێنەرە چەند جارێک لە رگەى کەناڵەکانى بین سپۆرتەوە دەرکەوتوە شکارى بۆ یارییەکان کردوە.  

لەلایەکى دیکەوە ئەو راهێنەرە لە لێدوانێکیدا باسى کیلیان مباپێ هێرشبەرى یانەى پاریس سانجێرمان دەکات ودەڵێت ئەگەر بگەرێمەوە نێو کارى راهێنەرایەتى و بڵێن کام ئەستێرەیەت دەوێت بۆ یانەکەتى بگوازینەوە بێگومان دەڵێم مباپێ، هەرچەندە دەزانم ئەنجامدانى و گواستنەوەى ئەور یاریزانە قورسە و بە ئاسنى روو نادات بەڵام هیواى سەرکەوتنى بۆ دەخوازم.

رۆژنامەکان لێکدانەوەیان بۆ لێدوانەى مۆرینیۆ کردوەو هەرەها نزیک بونەوەى لە تۆرى بین سپۆرت و پێیان وایە کە ئەو راهێنەرە بە ئەگەرێکى زۆرەوە وەرى داهاتوو راهێنەرى یانەى پاریس سانجێرمانە.

سپێشڵ وەن پێش پەیوەندى کردنى بە یانەى مانچستەر یونایتدەوە لەلایەن ئیدارەى یانە فەرەنسییەکەوە بۆندى پێشکەش کراو ئەو راهێنەرە مان یونایتدى هەڵبژارد.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP