بایرن میونشن ئەستێرەیەكی ریاڵ مەدریدی دەوێت

3/18/2019 11:20:00 PM 8888 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئیدارەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە ئێستاوە لە هەوڵی ئەوەدان پێكهاتەیەكی بەهێز بۆ یانەكەیان بونیاد بنێنن و پلان بۆ وەرزی داهاتوو دادەنێن و دەیانەوێت هێرشبەرێكی یانەی ریاڵ مەدرید بەرەو خولی ئەڵمانیا بگوازنەوە.

پێگەی بێرنابیۆ لە هەوالێكیدا ئاشكرایكردوە كە ئیدارەی یانەی بایرن میونشن هەوڵ دەدات ئەستێرەی وێڵزی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی گاریس بەیل بەرەو یانەكەی بگوازێتەوە، چونكە ئەو یانەیە لە هاوینی داهاتوو دەستبەرداری ریبێری و ئاریان رۆبین دەبێت.

ئیدارەی یانە ئەڵمانییەكە لە ئێستاوە پلان بۆ وەرزی داهاتوو دادەنێت و هەوڵی گواستنەوەی چەندین ئەستێرە دەدات لەپێناو بەهێزكردنی یانەكە، چونكە هاوینی داهاتوو چەندین ئەستێرەی ئەو یانەیە ریزەكانی یانەی بایرن جێدەهێڵێن.

یانە پاڤارییەكە جگە لەبەیل هەوڵی گواستنەوەی لۆكاس هێرناندێزی بەرگریكاری ئەتلەتیكۆ مەدرید و هۆدسۆن ئۆدوی یاریزانی یانەی چێڵسی دەدات.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP