ئەتلەتیکۆ مەدرید دەیەوێت رۆناڵدۆ سزابدات

3/16/2019 2:35:00 PM 8282 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

رۆژنامەکانى ئیسپانیا ئاشکرایان کردوە کەیانەى ئەتلەتیکۆ مەدریدى ئیسپانى لە هەوڵى ئەوەدایە سکاڵا لە دژى هێرشبەرى یانەى یۆڤانتۆسی ئیتاڵى کرسیانۆ رۆناڵدۆ تۆمار بکە.

 

کاتێک یانەى یۆڤانتۆس لە یاریی گەرانەوەى قۆناغى دووەمى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا لە یاریگاى خۆیدا میواندارى یانەى ئەتلەتیکۆ مەدریدى کردو یارییەکەشیان بە ئەنجامى سێ گۆڵى بێ وەڵام لێبردەوە، بەو ئەنجامە یانەى یۆڤانتۆس سەرکەوتنى بۆ قۆناغى داهاتووى ئەو پاڵەوانێتیە بەدەستهێناو رۆناڵدۆش لەو یارییەدا باشترین ئاستى خۆى پێشکەش کردو سێ گۆڵى تۆمار کرد، بەڵام پاش فیکەى کۆتایی یارییەکە رۆناڵدۆ چووە بەرامبەر هاندەرانى یانەى ئەتلەتیکۆ مەدریدو ڕەفتارێکى دوور لە گیانى وەرزشى ئەنجامدا کە پێشتر سیمیۆنى هەمان ڕەفتارى ئەنجامدابوو.

سیمیۆنى پاش ئەنجامدانى ئەو رەفتارە لەلایەن یەکێتى تۆپی پێی ئەوروپاوە بە بڕی 17 هەزار یۆرۆ سزادرا.

راپۆرتە رۆژنامەوانیەکان باس لەوە دەکەن کە ناوبژیوانى یارییەکەو لەو راپۆرتەى بۆ یوفا بەرزى کردۆتەوە ئاماژەى بەو رەفتارەى رۆناڵدۆ نەداوە، بۆیە ئیدارەى یانە ئیسپانیەکە دەیەوێت سکالا لەسەر ئەو یاریزانە تۆمار بکات بە تۆمەتى ئەوەى سوکایەتى بە هاندەرانى یانەکەى کردوە.  



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP