یـەکەم هـەفتە لـە خولی نایابی لاوانی کوردستان بەڕێوەچوو

3/15/2019 7:45:00 PM 760 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت - مەڕوان طالب

 

نـەورۆز لەسەر یاریگای زانـکۆ مـیوانداری یانەی گارە ی کرد یاریەکەشی بەگۆڵێکی بێ وەڵام بردەوە تـاکە گۆڵەکەی نەورۆز یاریزان ( مـحمد حمید ) تۆماری کرد .

سیروانی نوێ لەسەر یاریگای خۆی سەرکەوتنێکی گرنگی تۆمار کرد، نـیوەی یـەکەم بـەگۆڵێکی ( ڕاسـتگۆ فەریق ) کە لەخولەکی 27 تۆماری کرد بـەسودی سیروان کۆتای هات .


نـێوەی دووەم یاریەکە بـەهێزتر بوو لەخولەکی 78 جارێکی سیروانی نوێ لەڕێگەی یاریزان ( ئاکام عبدولحەمید ) ەوە گۆڵی دووەمیان تۆمار کرد ، پێش کۆتای هاتنی یاریەکەش خانەقین لەڕێگەی ( عەلی موسا )ەوە گۆڵێکیان تۆمارکرد یاریەکەش بە دووگۆڵ بەرامبەر گۆڵێک کۆتای هات .

لـە یاریەکی تردا شێروانە لەسەر یاریگای خۆی پێشوازی کرد لە پ.هەولێر تـوانی بە دووگۆڵ بەرامبەر گـۆڵێک سەرکەوتن تـۆمار بکات 

پ.سلیمانی لەسەر یاریگای خۆی توشی یەکەم شکست بوو کاتێک بە گۆڵێکی بێ وەڵام بە هـەولێر دۆڕا .

هـەندرێن لە نێو یاریگای خۆی سەرکەوتنێکی گرنگی تۆمار کرد بەگۆڵێکی بێ وەڵام لە ئارارات ی بردەوە .

لـە یاریەکی تردا زاخـۆ و دهـۆک بـەیەک گەیشتن یاریەکەش بـە بێ گۆڵ بۆ هەردوو لا کۆتای هات .


نیشانەکردن :

#ناوخۆیی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP