ئـەنجامی یاریەکانی خولی فوتساڵی کچان هەفتەی سێیەم

3/15/2019 7:34:00 PM 780 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت - مەڕوان طالب

 

لەگـرووپی یـەکەم سـێ یاری بـەڕێوەچوو .

چـۆمان لەسەر یاریگای خۆی پـێشوازی کرد لە سیروانی نوێ ، کچانی سیروان بەهەمان شـێوەیەی یاریەکانی پێشوو ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد توانیان سێیەم سەرکەوتنی یەک لەدوای یەک بەدەستبهێنن کاتێک بەئەنجامی 6.4 سەرکەوتوو بوون .

بـەم ئـەنجامە سـیروانی نوێ خاڵەکانی بەرز کردەوە بۆ 9  پێشەنگی ڕیزبەندی گرتووە چۆمان یش بە 3 خاڵ  خانەی چوارەمی گرتووە .

لە یاریەکی تردا ئـافرەتانی هەولێر لەسەر یاریگای خۆی توشی شکست بوو کاتێک بـە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بە زانکۆی جیهان دۆڕا .

بـەم ئەنجامە زانـکۆ خـاڵەکانی بەرز کردەوە بۆ 6 خاڵ و لە خانەی دووەم جێگیر بوو ئا.هەولێر یش بە 3 خاڵ خانەی سێیەمی گرتووە .

پـیرمەگروون دوای دوو شکست بە زەحمەت یەکەم سەرکەوتنی تۆمار کرد کاتێک بە سێ گۆڵ بەرامبەر دووگۆڵ سەرکەوتنی تۆمار کرد .

بـەم ئەنجامە پیرەمەگروون بە 3 خاڵ هاتە خانەی شەشەم و دۆکان یش بە بێ خاڵ دابەزییە خانەی کۆتای 7 .

لـەگرووپی دووەم یش دوو یاری بەڕێوەچوو .

هەڵەبجەی شەهید دوای دوو شکست یەکەم سەرکەوتنی تۆمار کرد کاتێک لەدەرەوەی یاریگای خۆی بە شەش گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنی بەسەر دەروازە تۆمارکرد .

بـەم ئەنجامە هەڵەبجە بە سێ خاڵ لە خانەی چوارەم دەبینرێ و دەروازە ش بە بێ خاڵ خانەی کۆتای 5 گرتووە .

لە هۆڵی یانەی ئاشتی ئەفرۆدێت سەرکەوتنێکی گرنگی بەسەر زێرەڤانی تۆمار کرد کاتێک بە ئەنجامی 6 گۆڵ بەرامبەر پێنج گۆڵ یاریەکەی بردەوە .

بەم ئەنجامە ئەفرۆدێت خاڵەکانی کردە شەش خاڵ هاتە خانەی دووەم و زێرەڤانی یش بە سێ خاڵ دابەزییە خانەی سێیەم .


نیشانەکردن :

#ناوخۆیی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP