ئــەنجامی یاریەکانی ئـەمڕۆی خـولی نایاب

3/15/2019 7:21:00 PM 2213 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت - مەڕوان طالب

 

کـێبڕکێکانی خـولی نایابی کوردستان هەفتەی بیستەم ئـەمڕۆ هەینی بەردەوامی هەبوو سـێ یاری بـەڕێوەچوو .

پـێشمەرگەی سلێمانی لـە یاریگای ئـاشتی پـێشوازی کرد لـە گازی بـاکوور .

نـیوەی یـەکەم هیچ لایەکیان سەرکەوتوو نەبوون لـەتۆمارکردنی گۆڵ ، نـیوەی دووەمـی یاریەکە پێشمەرگەکان بـەبەهێزیەوە هاتنەوە یاریگاوە توانیان لە ڕێگەی ( جـوتیار جەزا ) لە خولەكی 70 گۆڵی یەکەم تۆمار بکەن ، کوڕانی یاسین مەناف بەردەوام بوون لەهێرشەکانیان جارێکی تر لە ڕێگەی ( دژوار ) لەخولەكی 92 گۆڵی دووەمیان تۆمارکرد سـەرنجام یاریەکە بـەدووگۆڵی بێ وەڵام بەسودی پ.سلێمانی کۆتای هات .

بـەم ئـەنجامە پ.سلێمانی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 27 هەر لە خانەی حەوتەم جێگیر بوو گازی باکوور یش بە 18 خاڵ بـەشێوەیەکی کاتی هەر لە خانەی دوازدەهەم مایەوە .


هـەولێر لە یاریگای دووەمی شەهید فرانسۆ هەریری پێشوازی کرد لە شێروانەی کەلار  .

تـیپەکەی عبدوللە محمود لەم یاریەدا بـەپێکهاتەیەکی جیاواز یاری کرد کە یاریزانانی خولی عێراقی لەخۆ گرتبوو توانیشیان لەنیوەی یەکەم لە خولەکی 33 بەگۆڵێکی ( کامەران خالید ) پێش بکەون .
نـیوەی دووەم یانەکەی کەلار ئـاستێکی سەرسوڕهێنەری پێشکەش کرد توانیان یاریەکە بەسودی خۆیان یەکلای بکەنەوە کاتێک سـێ گۆڵیان تۆمارکرد لەڕێگەی یاریزانان ( وزاح مالیک و محمد جلال و علی کاکە مینە ) یاریەکەش بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بەسودی شێروانە کۆتای هات .

بـەم ئـەنجامە شێروانە خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 27 لە خانەی هەشتەم مایەوە و هەولێر یش بـەهەمان 22 خاڵ خانەی یازدەهەمی گرتووە .

زاخـو لە شەقڵاوە پـێشوازی کرد لە دهـۆک ، نـیوەی یەکەم بـەسودی یانەی دهـۆک کـۆتای هات بـەگۆڵێکیبـێ وەڵام .

نـیوەی دووەم زاخـۆ گـەڕایەوە نـێو کەشی یاریەکە تـوانیان گۆڵی یەکسان بوونەوە تـۆمار بکەنەوە سەرەنجام یاریەکە بەگۆڵیک بۆ هەردوولا کـۆتای هات .

بـەم ئـەنجامە زاخـۆ خـاڵەکانی بوو بە 23خاڵ هەر لە خانەی دەیەم مایەوە و دهـۆک یش بە 30 خاڵ هەر لە خانەی شەشەم مایەوە 


نیشانەکردن :

#ناوخۆیی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP