چێڵسی داینەمۆكێیڤی گۆڵباران كرد

3/14/2019 11:09:00 PM 1998 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەچوارچێوەی یارییەكانی قۆناغی دووەمی خولی یۆرۆپا لیگ یانەی داینەمۆكێیڤی ئۆكرانی لە یاریگای خۆی و لە یاریی گەرانەوەدا میوانداری یانەی چێڵسی كرد كە یاریی پێشوتری بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر بە یانە لەندەنییەكە دۆڕاندبوو.

 

چێڵسی بە ئاستێكی بەرز دەركەوت و بە پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەكەی لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێهێنا، گۆڵەكانیش ئۆلیڤەر جیلۆ سێ گۆڵی تۆماركردو ئەلۆنسۆ و هۆدسۆن دوو گۆڵەكەی دیكەی یانەی بلوزیان تۆمار كرد.

 

بە ئەنجامی هەردوو یارییەكە چێڵسی بە هەشت گۆڵی بێ وەڵام لە یانە ئۆكرانییەكەی بردەوەو خۆی گەیاندە قۆناغی چارەكی كۆتایی پاڵەوانێتی یۆرۆپا لیگ.


نیشانەکردن :

#چێڵسی #یۆرۆپا لیگ

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP