سبەی سـێ یـاری بـەهێز لە خـولی نایاب بـەڕێوەدەچێت

3/14/2019 7:27:00 PM 1008 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت - مەڕوان طالب

 

کـێبڕکێکانی خـولی نایابی کوردستان هەفتەی بیستەم سـبەی هەینی بەردەوامی دەبێت بـە ئەنجامدانی سـێ یاری.

زاخــۆ و دهـۆک لـە شـەقڵاوە بـەبێ ئـامادەبوونی هـاندەران بـەیەک دەگـەن، زاخـۆ دوای چـەند ئـەنجامێکی بـاش هـەفتەی ڕابردوو بـە دەربەندیخان دۆڕا دەیەوێت بـەسەرکەوتن قـەرەبووی ئەو شکستە بـکاتەوە، لـەبەرامبەردا دهـۆک چـەند یاری ڕابردوو ئاستی ڕاستەقینەی بۆ گەڕاوەتەوە بۆ ئەم یاریە بەشێوەیەکی باش ئامادەیەو تیپەکە دەیەوێت بەسەرکەوتن لـە پلەکانی پێشەوە نزیک بێتەوە.

بـەهۆی ئـەو کێشە و ئاژاوانەی لە نێوان هاندەرانی هەردوو یانە لە قۆناغی یەکەم ڕویدا یەكێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاری دا یاری هەردوو یانەکە لە شەقڵاوە بـەبێ هاندەر بەڕێوەبچێت، لەئێستادا زاخـۆ بـە 22 خاڵ خـانەی دەیەمی گـرتووە و دهـۆکیش بـە 28 خاڵ خانەی شەشەمی گـرتووە .



پـێشمەرگەی سلێمانی لـە یاریگای ئـاشتی پـێشوازی لـە گازی بـاکوور دەکـات، پـێشمەرگەکان دوای زنجیرەیەک ئەنجامی خراپ و گـۆڕینی ڕاهێنەر توانیان دوای یازە یاری هەفتەی ڕابردوو لە هـەندرێن بـبەنەوە تیپەکەی دکتۆر یاسین دەیەوێت سێ خاڵی یاریەکە بکاتە دیاری بۆ هاندەرانی لەم یاریەدا تیپەکە لەتواناکانی ( حسام جادللە ) بێبەش دەبێت بەهۆی سێ کارتی زەردەوە.

لـەبەرامبەردا تیپەکەی شاری کەرکوک لە بـارودۆخێکی خرپدایەو نزیکە لە ناوچەی دابەزین لەدەستدانی هەرخاڵێک یانەکە زیاتر لە دابەزین نزیک دەکاتەوە بۆیە تەنها ئامانجیان سێ حاڵی یاریەکەیە بۆ ئەم یاریە تیپەکە بێبەش دەبێت لەتواناکانی هەردوو یاریزان ( ئومێد جیهاد و عمار قادر ) بـەهۆی سێ کارتی زەردەوە.

پ.سلێمانی بە 24 خاڵ خانەی حەوتەمی گرتووه و گازی باکوور بە 18 خاڵ خانەی سیازدەهەمی گرتووە.



هـەولێر لە یاریگای دووەمی فرانسۆ  هەریری پێشوازی لە شێروانەی کەلار دەکـات، تـیپەکەی عبدوللە محمود بە بارودۆخێکی خراپدا تێپەڕ دەبێت تیپەکە چەندین یاریە تامی سەرکەوتنی نەکردووە زیاتر مەترسی لەسەرە بۆ دابەزین  دەیەوێت بەسەرکەوتن هاندەانی ئاشت بکاتەوە و زیاتر لە پلەکانی دواوە خۆی دووربخاتەوە .

لەبەرامبەدا تیپەکەی کەلار ئاستی ناجێگیرە دوو هەفتەیە تامی سەرکەوتنی نەکردووە دەیەوێت بەسەرکەوتن بگەڕێتەوە سەر ڕێچکەی ئەنجامە باشەکانی بو ئەم یاریە تیپەکه بێبەش دەبێت لە تواناکانی بەرگریکار ( هەستیار دڵشاد ) بەهۆی وەرکرتنی کارتی سوور لە یاری ڕابردوو .

هەولێر بـە 22 خاڵ خانەی یازدەهەمی گرتووە و شێروانەش بە 24 خاڵ خانەی هەشتەمی گرتووە.

سەرجەمی یارییەكانی سبەی لە كاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆ بەڕێوەدەچن .


نیشانەکردن :

#ناوخۆیی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP