تـەنها یەک یاری لـە خولی نایاب بەڕێوەچوو

3/14/2019 5:52:00 PM 877 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت - مەڕوان طالب

 

ئـەمڕۆ پێنج شەممە کێبڕکێکانی هەفتەی بیستەم لەخولی نایاب دەستیپێکرد تەنها یەک یاری بەڕێوەچوو .


 بڕیار بوو چوار یاری بەڕێوەبچێت بەڵام بەهۆی خراپی کەش و هەوا یاریەکانی برایەتی و پ.هەولێر ـ هەندرێن و زێرەڤانی ـ ئارارات و نـەورۆز دواخرا بۆ کاتێکی نادیار 

ئـاکرێ لـە یاریگای خـۆی لە کەش و هەوایەکی باراناوی مـیوانداری دەربەندیخان ی کرد، نـیوەی یەکەم ئـاکرێ دەستپێشخەری کرد کـاتێک ئـامانج ئـەکرەم گـۆڵی یەکەمی بۆ یانەکەی تـۆمار کرد ، دواتر دەربەندیخان هەوڵی یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکەی دا بەڵام نیوەی یەکەم بەسودی  ئـاکرێ کـۆتای هات .

لەگەڵ دەستپێکردنەوەی نـیوەی دووەم ئـاکرێ بۆ پارێزگاری کردن لەو گۆڵە و دەربەندیخان یش بۆ یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکە هاتنەوە یاریگاوە نـزیک بوو لەوەی ئاکرێ سێ خاڵی یاریەکە بەدەستبهێنێت، بەڵام لە کاتی زیادکراوی یاریەکە دەربەندیخان گۆڵی یەکسانی تۆمارکردەوە کاتێک یاریزانانی ئاکرێ لەخۆیان تـۆمار کرد و یاریەکەش بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتای هات .

بـەم ئەنجامە ئاکرێ خاڵەکانی بووە 13خانەی کۆتای گرتووە و یانەی دەربەندیخانیش بـە 29 خاڵ لە خانەی پێنجەمی گرتووە بەشێوەیەکی کاتی .


نیشانەکردن :

#ناوخۆیی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP