مۆرینیۆ باس لە گەرانەوەى زیدان دەکات

3/14/2019 5:46:00 PM 7924 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

جۆزێ مۆرینیۆى راهێنەرى پێشوى یانەى مانچستەریونایتدى ئینگلیزى سەبارەت بە گەرانەوەى زینەدین زیدان بۆ یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى و دورخستنەوەى سۆلارى  قسەى خۆى کرد.

مۆرینیۆ لەلێدوانێکیدا بۆ پرۆگرامى بەناونانگى ئیسپانی (ئێل چێرینگیتۆ) ووتى.. زیدان راهێنەرەکى نمونەیە بۆ یانەى ریاڵ مەدرید، بەرای من ئەو راهێنەرە زۆر گونجاوە بۆ یانەى شاهانە، ئەمەش هۆکارێکى باشە بۆ ئەوەى جارێکى دیکە ریاڵ مەدرید بە ئاستێکى باش دەرکەوێتەوە، دڵنیام زیدان بە پرۆژەیەکى نوێ وە دەردەکەوێت و ئاستى یانەکە بەرەو پێش دەباتەوەو هەموو شتێک بە باشى بەرەو پێش دەڕوات.

مۆرینیۆ لە درێژەى قسەکانیدا ووتى.. من هەست بە بێ هیواى ناکەم کە نەبومەتە راهێنەرى یانەى شاهانە، کار نەگەیشتە ئەوەى کە من ریاڵ مەدرید رەتبکەمەوە یاخود ئەرکى راهێنەرایەتى یانەکە وەربگرم، وە من پێم وایە زیدان نمونەى دەبێت لەگەڵ ریاڵ مەدرید.

سەبارەت بەوەى لێکدانەوەى ریاڵ مەدرید چی بوە بۆ مۆرینیۆ کاتێک زیدانى گێراوەتەوە، مۆرینیۆ ووتى.. هیچ هۆکارێک نیەو پێویست بە هیچ لێکدانەوەیەکیش ناکات.

پێش ئەوەى زیدان بە شێوەیەکى فەرمى وەک راهێنەرى نوێی یانەى ریاڵ مەدرید دیار بکرێت ناوى مۆرینیۆ بە یانەى ریاڵ مەدریدەوە دەبەستراییەوە، بەڵام دواجار ئیدارەى یانەکە بڕیاریدا بە گەرانەوەى زیدان بۆ یانەى ریاڵ مەدرید.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP