یارییەکانى ئەمڕۆى یۆرۆپالیگ

3/14/2019 3:46:00 PM 648 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بڕیارە ئەمشەو بە ئەنجامدانی چەند یارییەک چارەنوسى یانەکانى قۆناغى چارەکى کۆتایی یۆروپا لیگ بە دیار بکەوێت و سبەى لە تیرو پشکێکدا یارییەکانى قۆناغى داهاتوش دیاربکرێن.

ئەرکى یانەى ئارسناڵى ئینگلیزى بۆ یارییەکەى ئەمشەو تا رادەیەک قورسە چونکە پێشترو لە یاریی چوندا یارییەکەى بە ئەنجامى (3 × 1) گۆڵ بە یانەى رینى فەرەنسى دۆڕاندبوو، لەبەرامبەردا ئەرکى یانەکانى ناپۆلى و چێڵسی ئاسان دەبێت و ئینتەرمیلانیش پێویستى بە بردنەوەیە لە پێناو گەیشتنى بە قۆناغى داهاتووى پاڵەوانێتییەکە.

یارییەکانی ئەمڕۆی یورۆپالیگ
رێدبول سالزبورگ  ×  ناپۆلی 8:55
کراسنۆدار  ×  ڤالەنسیا 8:55
دینامۆ کیێڤ  ×  چێڵسی 8:55
ئینتەرمیلان  ×  ئینتراخت فرانکفۆرت 11:00
بێنفیکا  ×  دینامۆ زەگریب 11:00
ڤیاریال  ×  زێنیت سانپێترسبێرگ 11:00
سلاڤیا براگا  ×  سێڤییا 11:00
ئارسناڵ  ×  رێن 11:00


نیشانەکردن :

#یۆرۆپا لیگ

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP