زیدان یەکەمین گرێبەستى ئەنجامدا

3/14/2019 3:07:00 PM 13018 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى دواى گەرانەوەى زیدانى فەرەنسی یەکەمین گرێبەستى خۆى ئەنجامدا بۆ بونیاد نانەوەى یانەکە و ئامادە کردنى بۆ وەرزى داهاتووى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا و پاڵەوانێتییە ئیسپانییەکان.

رۆژنامەى مارکا ئەمرۆ ئاشکرایکردوە کە یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى بە بڕیى 50 ملیۆن یۆرۆ بەرگریکارى یانەى پۆرتۆى پورتوگالى ئیدەر میلیتاوى هێنایە یانەکەیەوە بۆ ماوەى شەش وەرز و تا ساڵى 2025 ئەو یاریزانە یاریی بۆ یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى دەکات و لە کۆتاییهاتنى ئەم وەرزەى خولە ناوخۆییەکانى ووڵاتانى ئەوروپا پەیوەندى بە یانەى شاهانەوە دەکات.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردوە بە هاتنى ئەم یاریزانە ئیدارەى یانەکە دەسبەردارى فایخۆ دەبێت و ئەو یاریزانەى سەربەست کردوە لەوەى پەیوەندى بە هەریانەیەکى دیکەوە بکات لە هاوینى داهاتوودا.

یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى لەم وەرزەدا لە ئەوروپا و ئیسپانیا بە دەستى بەتاڵ ماوەتەوەو راهێنەرى یانەکە زیدانیان گەرانەوە پۆستەکەى لە پێناو دووبارە بەهێزکردنەوەى یانەکەو ئامادە کردنى بۆ یارییەکان و پاڵەوانێنتیەکانى وەرزى داهاتوو.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP