یۆفا لێکۆڵینەوە لە رەفتارەکەى رۆناڵدۆ دەکات

3/14/2019 2:52:00 PM 9284 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

دواى ئەوەى کرستیانۆ رۆناڵدۆى یاریزانى یانەى یۆڤانتۆس بە تۆمارکردنى هاتریک توانى یارمەتى یانەى یۆڤانتۆس بدات بۆ سەرکەوتن بەسەر یانەى ئەتلەتیکۆ مەدریدى ئیسپانى، دواى یارییەکە ئەو یارییزانە رەفتارێکى نەشیاوى ئەنجامدا کە پێشتر و لە یاریی چوندا سیمیۆنى ئەو رەفتارەى بەرامبەر یانەى یۆڤانتۆس ئەنجامدا.

ئەمڕۆ بە فەرمى یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ئاشکرایکرد کە لێکۆڵینەوەکانی لەدژی هێرشەبەرى یانەى یۆڤانتۆس کرستیانۆ رۆناڵدۆ دەستپێکرد لەسەر ئەو رەفتارە ناوەرزشییەى لە یاریی یانەکەى بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید ئەنجامیدا.

هەربۆیە ئەگەرى هەیە ئەو یاریزانە سزا بدرێت، بەڵام سزا دانەکەى بە دوو جۆر دەبێت، گەر رەفتارەکەى رۆناڵدۆ دژی هاندەری ئەتلەتیکۆمەدرید نەبوبێت و مەبەست لێی و سوکایەتی نەبێت بەرامبەر هاندەرانى ئەو یانەیە ئەوا تەنها بە پێبژاردن بە بڕێک پارە سزا دەدرێت بەهەمان شێوەى سیمیۆنى کە لەسەر هەمان رەفتار سزادرا،
 بەڵام گەر بێت و رۆناڵدۆ دژی هاندەرانی تیپی بەرامبەر ئەو رەفتارەى ئەنجامدابێت، ئەوا بە دڵنیاییەوە لەلایەن یوفاوە بۆ یارییەک یاخود بۆ دوو یاریی رادەگیرێت.

بڕیارە رۆژى هەینى تیروپشکى قۆناغى چارەکى کۆتایی خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا ئەنجام بدرێت و یارییەکانى قۆناغى داهاتوو دیاری بکرێن.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP