یوفا سزاکەى نێیمارى راگەیاند

3/14/2019 2:27:00 PM 16465 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یەکێتى تۆپی پێی ئەوروپا لێکۆلینەوەى لەو روداوە دەست پێکرد کە نێیمار لە یاریی یانەکەى بەرامبەر یانەى مانچستەر یونایتد لە لێدوانێکیدا رەخنەى ئاڕاستەى ناوبژیوانى یارییەکە کردبوو.

یەکێتى تۆپی پێی ئەوروپا لە بەیانێکى فەرمیدا ئاشکرایکرد کە ئەو یاریزانە بەهۆى رەخنە گرتنیەوە لە ناوبژیوانانى ڤار بە سێ یاریی سزا دەدرێت لە یارییەکانى چامپیۆنس لیگ، بەڵام بەهۆى چونە دەرەوەى یانەکەى لە خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا لە سەرەتایی وەرزى داهاتوو بڕیارەکە دەچێتە بوارى جێبەجێ کردن و سزا دەدرێت.

لە خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا و لە قۆناغى دووەمى ئەو پاڵەوانێتیەو لە یاریی گەرانەوەدا یانەى پاریس سانجێرمان لە یاریگاى خۆیدا لە بەرامبەر یانەى مکانچستەر یونایتد بە ئەنجامى (3-1) گۆڵ شکستى هێنا، لە دوا خولەکى یارییەکەدا ناوبژیوانى یارییەکە بەبڕیارى هاوکارەکانى لەژورى ڤار لێدانێکى سزایان لە بەرژەوەندى مانچستەریونایتد هەژمار کردو ئەمەش کاردانەوەى لێکەوتوەو دواى یارییەکە نێیمار رەخنەى توندى لە ناوبژیوانانى ڤار گرت.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP