مێسى باس لە قۆناغى داهاتوو دەکات

3/14/2019 2:11:00 PM 3175 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

پاش سەرکەوتنیان بەسەر یانەى لیۆنى فەرەنسی و گەیشتنیان بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایی لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینى و کاپتنى یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى باس لە قۆناغى داهاتوى ئەو پاڵەوانێتیە دەکات.

مێسى دواى یارییەکەو لە لێدوانێکیدا ووتى.. پێویستە لە ئێستاوە ئامادەکاریی بۆ قۆناغى داهاتوو بکەین چونکە گۆمانى تیا نیە یارییەکان قورس دەبن.

لەبارەى سەرکەوتنى یۆڤانتۆسەوە ئەو یاریزانە ووتى.. ئەوەى رۆناڵدۆ پێشکەشی کرد بێ وێنە بوو، ئاستێکی بەرز و سێ گۆڵ بەراستى رۆناڵدۆ شەوێکی جادویی بەڕێکرد، ئەوەى لەگەڵ یۆڤانتۆس کردی جێی سەرسورمان بوو، وامانزانی ئەتلەتیکۆمەدرید بەهێزترەو بە یاریییەکەمى هەموو شتێکى یەکلایکردۆتەوە، بەڵام بەهۆى رۆناڵدۆوە یۆڤانتۆس سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

کاپتنى یانەى بەرشەلۆنە ووتیشى.. بەرامبەر لیۆن لەسەرەتاوە هەوڵی بردنەوەو بەدەستهێنانی سەرکەوتنماندا، پاش تۆمارکردنی گۆڵی یەکەم کارەکەى بۆ ئێمە ئاسانترکردو بە ئەنجامێکى گەورە یارییەکەمان کۆتایی پێهێنا.

لە کۆتایدا مێسی ووتیی.. یوڤی و سیتی دوو تیپی زۆر بەهێزن و ئەیاکسیش تیپێکی لاوی بەتوانایە، هەموو تیپەکان بەهێزن و پێویستە بە باشی خۆمان ئامادە بکەین، بەراستى ئەو قۆناغە ئاسان نیەو پێویستە خۆمان بە باشى ئامادە بکەین.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP