ڤیدۆ.. لێڤەرپوڵ قەڵاى پاڤارى روخاند

3/14/2019 12:52:00 PM 1504 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە یارییەکانى قۆناغى دووەمى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپادا یانەى بایرن میونشن لە یاریگاى خۆیدا میواندرى یانەى لێڤەرپوڵى کرد.

لەم یارییەدا کوڕانى کلۆپ بە ئاستێکى بەرز دەرکەوتن و لە ئەنجامێکى چاوەڕوان نەکراودا یارییەکەیان بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندى خۆیان کۆتایی پێهێنا.

گۆڵەکانى لێڤەرپوڵ (سیدۆ مانى) دوو گۆڵ و (ڤان دیک) گۆڵەکەى دیکەى تۆمار کرد، گۆڵەکەى یانە ئەڵمانیەکەش (جویل ماتیب) بە هەڵە لە خۆیانى تۆمار کرد.

كۆڤاچ راهێنه‌ری بایرن میونشن دواى یارییەکە ووتى.. شێوازی به‌رگری كردن ئاسته‌نگی وا دروست ئه‌كات بچیته‌ ده‌ره‌وه‌ی پاله‌وانیه‌تیه‌كه‌، ئەمەش بووە هۆکار بۆ چونە دەرەوەمان لە پاڵەوانێتیەکە.

راهێنەرەکەى بایرن سەبارەت بە بەشداری نەکردنى كیمیچ ووتى.. ئه‌وه‌ بیانوویه‌ك نیه بۆ شکستەکەمان،‌ پێویسته‌ باس لەو یاریزانانە بکەین كه‌ ئه‌مرۆ به‌شداریان كردوه‌ یاریزانه‌كان هه‌موو توانای خۆیان به‌خشی به‌لام بەخت یاوەرمان نەبوو.

 لەکۆتایدا كۆڤاچ ووتى.. پیرۆزبایی له‌ كلوپ و لیڤه‌رپول ئه‌كه‌م ئه‌وان تیپێكی زۆر باش بوون له‌ هه‌ردوو یاریه‌كه وە بە تواناى خۆیان سەرکەوتنیان بەدەستهێنا بۆ قۆناغى داهاتوو.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP