داوا دەکرێت عێراق بەهاوبەشى لەگەڵ قەتەر مۆندیال بەرێوە ببات

3/14/2019 12:31:00 PM 7768 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لێژنەی لاوان و وەرزشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆنگرەیەکی کۆنگریەکى رۆژنامەوانیان ئەنجامداو تێیدا عەباس علێوی سەرۆکی لێژنەکە داوای کرد کە بەشێک لە یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی 2022 کە بڕیارە لە قەتەر بەڕێوەبچێت، بهێندرێنە عێراق و لە باکور یارییەکان بەرێوەبچێت.

پاشان دوو ئەندامی لێژنەی لاوان و وەرزشی زیاتر روونکردنەوەی لەسەر بابەتەکەدا.

ئارەزو مەحمود ووتى .. بەهۆی ئەوەی کە ژمارەی هەڵبژاردەکانی جامی جیهانی 2022 بۆ 48 هەڵبژاردە زیاد دەکرێت، وڵاتی قەتەر توانای میوانداریکردنی ئەو رێژە زۆرەی هەڵبژاردەکانی نییە، ئێمە زانیومانە کە قەتەر داوای یارمەتی لە کوێت کردووە کە بەشێکی یارییەکانی لەو وڵاتە ئەنجامبدرێت، ئێمەش داوا لە وەزاری لاوان و وەرزشی عێراق دەکەم کە ئامادەیی عێراق رابگەیێنن بۆ ئەوەی بەشێک لە یارییەکانی مۆندیالی 2022 لە شارەکانی هەولێر، کەربەلا و بەسرا بەڕێوەبچن.

ماوەیەکى زۆرە سەرۆکى فیفا لە هەوڵى ئەوەدایە بە هاوبەشى لەگەڵ چەند ووڵاتێکى دیکەدا یارییەکانى مۆندیالى قەتەر بەرێوە بچێت، بۆ ئەو مەبەستە هەول دەدرێت بەهاوبەشى یارییەکان بەرێوە بچێت، بەڵام ووڵاتەکانى سعودیەو ئیمارات و میسر بەهۆى ناکۆکى سیاسیان لەگەڵ قەتەر ئامادەى هاوکارى نین.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP