ڤیدۆ.. بەرشەلۆنە سەرکەوتنێکی گەورەى تۆمارکرد

3/14/2019 11:32:00 AM 3262 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەقۆناغى دووەمى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا یانەى بەرشەلۆنە لە یاریگاى خۆیدا میواندارى یانەى لیۆنى فەرەنسی کرد.

لەم یارییەدا بەرشەلۆنە بە ئاستێکى بەرز دەرکەوت و بە ئەنجامى (5-1) گۆڵ یارییەکەى لە یانەى لیۆنى فەرەنسى بردەوەو خۆى گەیاندە قۆناغى چارەکى کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

گۆڵەکانى بەرشەلۆنە (مێسی) دوو گۆڵ و (کۆتینیۆو پیکێ و دێمبڵی) سەرو گۆڵیان تۆمار کردو تاکە گۆڵەکەى لیۆنیش (لۆکاس تۆزارت) تۆمارى کرد.

دواى سەرکەوتنى یانەکەى ڤاڵڤێردى راهێنەرى یانەى بەرشەلۆنە لە لێدوانێکیدا ووتى.. مێسی یارییەکی بێ وێنەى کردو بەپیشاندانى ئەو ئاستە بەرزە ئێمەی زۆر دڵخۆش کرد، چونکە ئێمە دەزانین ئەم پاڵەوانێتیە زۆر سەختەو بەچەندین قۆناغى قورسدا تێدەپەڕین و بە دڵنیاییەوە ئەگەر میسی نەبوایە کێشەمان بۆ دروست دەبوو.

راهێنەرەکەى بەرشەلۆنە ووتیشى ڤالڤێردی.. هەموو یارییەک بیر لەوە دەکەینەوە چۆن باشترین شێوازى هێرشبردن پەیڕەو بکەین، تەنانەت لە یارییەکەى ئەمشەویش کاتێک بە دوو گۆڵ لە پێشەوە بوین، بەڵام وەک دەزانن ئەمە چامپیۆنس لیگە و لە هەندێ قۆناغی یارییدا توشی کێشە دەبیت.

لە کۆتایدا راهێنەرەکەى بلوگرانا ووتى..بۆ قۆناغى داهاتوو لە هیچ یانەیەک ناترسین و ئامادەین بۆ روبەرووبونەوەى سەرجەم یانەکان، هەر یانەیەک لە بەرامبەرمان بێت بە دڵنیاییەوە بەهێزە، چونکە سەرجەم یانەکانى دهاتوو زۆر بەهێزن، بەڵام ئێمە لە روی دەرونیەوە بۆ ئەم پاڵەوانێتییە ئامادەین و ئێمە لەدۆخێکى زۆر باشداین و میسیش ئەم پاڵەوانێتییەى دەوێت.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP