زیدان بەگەرانەوەی موچەیەكی خەیاڵی پێدەدرێت

3/13/2019 8:44:00 PM 9807 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بەگەرانەوەی بۆ یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی زینەدین زیدانی فەرەنسی بۆتە خاوەنی موچەكی بەرز و لە ئێستادا ریزبەندی سێیەمی راهێنەرانی خولی ئیسپانی گرتوە و لەوەرگرتنی زۆرترین موچەدا.

رۆژنامەی مۆندۆ دیبۆرتیڤۆ لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە كە زیدان بە بڕی موچەی 12 ملیۆن یۆرۆ گەراوەتەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدریدو ساڵانە لەبەرامبەر كاركەیدا هەموو مانگێك بڕی یەك ملیۆن یۆرۆی پێدەدرێت.

زیدان دوای هەریەكە لە سیمیۆنی راهێنەری ئەتلەتیكۆ مەدرید و ئەرنستۆ ڤاڵڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەوە دێت لە وەرگرتنی زۆرترین موچە لە خولی یانەكانی ئیسپانیا.

لەسەر ئاستی جیهانیش زیدان لە پلەی هەشتەمی راهێنەرانی جیهان دێت كە زۆرترین موچە وەردەگرن و مارچیلۆ لیپی ئیتاڵی لەسەر ئاستی جیهان خاوەنی زۆرترین موچەیە وەك راهێنەر كە سەرپەرشتی هەڵبژاردەی چین دەكات.

لیستی ئەو راهێنەرانەی خاوەنی بەرزترین موچەن لە جیهان
1- مارچیلۆ لیپی  23 ملیۆن یۆرۆ
2- دێگۆ سیمیۆنی 22 ملیۆن یۆرۆ 
3- جۆزێ مۆرینیۆ 20 ملیۆن یۆرۆ 
4- گواردیۆلا 20 ملیۆن یۆرۆ
5- ڤاڵڤێردی 15 ملیۆن یۆرۆ 
6- یۆرگن كلۆپ 14 ملیۆن یۆرۆ 
7- ماسیمیلیانۆ ئالێگری 13 ملیۆن یۆرۆ 
8- زینەدین زیدان 12 ملیۆن یۆرۆ 
9- كەنافارۆ 10 ملیۆن یۆرۆ 
10- سپالێتی 7.3 ملیۆن یۆرۆ


نیشانەکردن :

#ریال مەدرید #زێدان

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP