کۆنەر ماکگریگۆری دەستگیرکرا

3/12/2019 8:21:00 PM 7410 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

پاڵەوانى جیهانى یاریی هونەرە بەرگییە جەنگییەکان بەهۆى بردنى مۆبایلێکەوە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت.

بەهۆى تۆمارکردنى سکاڵایەک لەسەرى ئەو وەرزشەوانە لە لایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کراوەو دواى بڵاو بونەوەى وێنەکانیش پۆلیسی میامى هەواڵەکەى پشتراستکردەوە.

کاتێک کۆنەر لە هۆتێل هاتۆتە دەر، هەوادارێکى هەوڵى داوە لێی نزیک بێتەوە بۆ ئەوەى وێنەیەکى سێڵڤى بۆ یادگارى لەگەڵ ئەو پاڵەوانەى جیهان بگرێت، بەڵام کۆنەر بەهەڵە تێگەیشتوەو پێی وابوە کە ئەو کەسە دەیەوێت وێنەى بگریت و بۆ مەبەستێکى خراپ بەکارى بهێنێت، ئەو یاریزانەش مۆبایلەکە لەو کەسە وەردەگرێت و دەبات بۆخۆى دەبات، هەربۆیە دواى روداوەکە خاوەنى مۆبایلەکە لاى پۆلیس داوا لەسەر ئەو یاریزانە تۆمار دەکات و بە تۆمەتى بردنى مۆبایلەکەى تۆمەتبارى دەکات.

دوای دەستبەسەرکردنیشی پارێزى ئەو یاریزانە خۆى گەیاندە پۆلیسی میامى و یاریزانە ئێرلەندییەکە پاش پێبژاردنی 12 هەزار و 500 دۆلار ئازاد دەکرێت.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP