زیدان لە جێگەى مۆرینیۆ بووە راهێنەرى ریاڵ مەدرید

3/12/2019 7:15:00 PM 6620 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئەو هۆکارە ئاشکرابو کە ئیدارەى یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى لەجیاتى جۆزێ مۆرینیۆ، ئەستێرەى فەرەنسی زینەدین زیدانى وەک راهێنەرى نوێی یانەى ریاڵ مەدرید ئیسپانى دەست نیشان کرد، لە کاتێکدا مۆرینیۆ زۆر نزیک بوو لە گەرانەوەى بۆ یانەى شاهانە.

لەمبارەیەوە کالدیرۆنى سەرۆکى پێشووى یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى لە لێدوانێکیدا بۆ سکاى سپۆرت ووتى.. چەند یاریزانێک بە بیستنى گەرانەوەى مۆرینیۆ بۆ یانەى ریاڵ مەدرید، بەگژ سەرۆکى یانەکەدا چونەتەوەو هەڕەشەى ئەوەیان کردوە گەر بێتو مۆرینیۆ بگەرێتەوە یانەکە ئەوا یانەکە شاهانە جێدەهێڵن.

کالدیرۆن باس لەوەش دەکات کە یاریزانەکانى مەدرید پێیان وابوە کاتێک مۆرینیۆ راهێنەرى یانەکەیان بوە کۆمەڵێک کێشەى زۆرى لە نێو یاریزنانى یانەکەدا دروست کردوەو لەکاتى رۆیشتنى یانەکەى بە کۆمەڵێک کێشەو گرفتى زۆرەوە جێهێشتوە.

 

سەرۆکى پێشوى ئەو یانەیە سەبارەت بە بڕیارى گەرانەوەى زیدان بۆ یانەى شاهانە پێی وایە ئیدارەى یانەى ریاڵ مەدرید بڕیارێکى ژیرانەیان داوەو زیدان لە ئێستادا گونجاوترین راهێنەرە بۆ چارەسەر کردنى کێشەکانى یانەى ریاڵ مەدرید.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP