دیترهیکینگ.. رۆناڵدۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید شۆک دەکات

3/10/2019 7:16:00 PM 12366 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راهێنەرى پێشوى یانەى ۆوڵفسبۆرگى ئەڵمانى لەبارەى رۆناڵدۆوە لێدوانێکى جیاواز دەدات و پێی وایە ئەو یاریزانە باشترین یاریزانى مێژووى تۆپی پێیەو بێ رکابەرە.

دیترهیکینگ لەلێدوانێکیدا ووتى.. کاتێک بەرامبەر ریاڵ مەدرید یاریمان کرد، یاریی یەکەم رۆناڵدۆ هیچى نەکردو دۆخەکە ئاسایی بوو، بەڵام لە یاریی گەرانەوە نازانم چى رویداو زۆر بە خێراى سێ گۆڵى لێ تۆمار کردین، کە من دڵنیام ئەو ئەستێرەیە دەتوانێت بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید هەمان کار دوبارە بکاتەوەو ببێتە هۆکار بۆ سەرکەوتنى یانەى یۆڤانتۆس، بەڵام بە بێ رۆناڵدۆ قورسە یۆڤى بتوانێت سەربکەوێت.

ئەو راهێنەرە ووتیشى.. کە چوینە بێرنابیۆ بۆ روبەروبونەوەى ریاڵ مەدرید بە یاریزانەکانم ووت.. نە لەرۆناڵدۆ بترسن نە لەریاڵ مەدرید، بەڵام ئەو شەوە رۆناڵدۆ وەڵامێکى خێرا و توندى هەبوو بۆ ئێمەو بێبەشى کردین لە پاڵەوانێتییەکە، بەراستى ئەو یاریزانە ناگیرێت و ناوەستێنرێت.

لە کۆتایدا ئەو راهێنەرە ووتى .. هەرکەسێک نەڵێت رۆناڵدۆ باشترین یاریزانە لە مێژووى تۆپی پێدا ئەوا بێگومان خۆى هەڵدەخەڵەتێنێت و درۆ لەگەڵ خۆیدا دەکات.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP