ئارسناڵ دوچاری شكستێكی چاوەڕوان نەكراو بۆوە

3/8/2019 12:07:00 AM 3691 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە میانەی قۆناغی 16ی یۆرۆپا لیگ یانەی رینی فەرەنسی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی كرد.

 

لەسەرەتای یارییەكەوە ئارسناڵ بە ئاستێكی بەرز دەركەوت و لە خولەكی (4)ی یارییەكەدا ئەلێكس ئایۆبی گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی ئارسناڵ تۆمار كرد، لە خولەكی (42) بۆریگاید گۆڵی بەرامبەری بۆ یانە فەرەنسییەكە تۆمار كردەوەو نیوەی یەكەمی یارییەكە بە یەكسان بونی هەردو یانە كۆتایهات.

 

لە نیوەی دووەمی یارییەكەدا یانەی رین بە ئاستێكی بەرز دەركەوت و بەهۆی ئەو فشارەی خستبویە سەر یانەی گەنەرز لە خولەكی (65) مۆنریال بەهەڵە گۆڵێكی لە خۆیان تۆمار كرد كە گۆڵی دووەمی یانەی خاوەن یاریگا بوو، پاشن یانەی رین لە هێرشەكانی بەردەوام بوو تا لە خولەكی (88) ئیسماعیلا سار گۆڵی سێیەمی بۆ یانە فەرەنسییەكە تۆمار كردو یارییەكەشیان بە ئەنجامی (3-1) گۆڵ بردەوەو ئارسناڵیان دووچاری شكستێكی چاوەڕوان نەكراو كردەوە.


نیشانەکردن :

#ئارسناڵ #یۆرۆپا لیگ

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP